لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای دوکان رانیە شۆفێری بارهەڵگرێک گیانی لەدەستدا .
ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێمی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی بارھەڵگرێک کە شوشەی بەتاڵی بارکردبوو، لەسەر شەقامی گشتی دوکان ـ ڕانیە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەوهۆیەوە وەرگەڕا،
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا شۆفێری بارهەڵگرەکە کە تەمەنی ٣٨ ساڵە و بەڕەگەز کوردی خەڵکی پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستانە گیانی لەدەستدا .