ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا 150% موچەی فەرمانبەران و كرێكارانی زیادكرد

18/06/2020
فۆتۆ: 

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، موچەی فەرمانبەرانی بە شێوەیەكی نائاسایی زیاددەكات و هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی بەهای لیرەی سوری دەگێڕێتەوە.

بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، موچەی سەرجەم فەرمانبەران و كرێكارانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ڕێژەی %150 زیاددەكات.

بڕیارەكە ئەمڕۆ 18ی حوزەیران دەرچووە و لە موچەی ئەم مانگەوە بۆ فەرمانبەران و كارێكاران جێبەجێدەكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو دابەزینە لە ناكاوەی بەهای لیرەی سوری بەخۆیەوە بینی.