نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

04/05/2021
فۆتۆ: 

بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان تاڕادەیەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی٥ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٧ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٤ دۆلار و ٣٩ سەنت دیاریکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە ٣ی٥ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٦ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٣ دۆلار و ٣٣ سەنت بوو.

چەند هەفتە پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت.

ئەگەرچی لە مانگی ٣ی ئەمساڵدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.