نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

20/06/2020
فۆتۆ: 
جیهانی

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە بەرزى ماوەتەوە بەشێوەیەک، نرخى بەرمیلێک نەوت بە 41 دۆلارو 94 سەنت مامەڵەى پێوە کراوە.

بۆرسەى جیهانى نرخى نەوتى ئاشکراکردوووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمبلێک نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 94 سەنت مەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 39 دۆلار و 43 سەنت فرۆشراوە .

لە چەند رۆژى رابردوودا نرخى نەوتى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکیش بەرز بوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیى شارەزایانى ئابوریش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهان گەڕاندووەتەوە .