سیریل فەتاح گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

20/06/2020
فۆتۆ: 
سلێمانى

خانمە گۆرانیبێژ سیریل فەتاح پرۆمۆى گۆرانییەکی نوێی بەناوی " بابە گیان" بڵاوکردەوە .

سیریل فەتاح لەهەژمارى تایبەتى خۆى  بەشێک لە گۆرانیە نوێیەکەى بڵاوکردەوە، ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری هەبووە، لە ئاوازى هەڵکەوت زاهیرە و هۆنراوەى فەرەیدون عەبدوڵا بەزنجى یە.

سیریل فەتاح لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیی تۆمارکراوە، جگە لەوەش چەند گۆرانییەکی بە عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، لە ئێستاشدا لە وڵاتی سوید ژیان بەسەردەبات.