ئەوە لە كاتێكدایە كە لە رۆژانی رابردوو هەریەكە لە بورنا كۆریجی كرواتی و گریگۆر دیموترۆڤ و ڤیكتۆر ترویتچكی بولگاری یاریزانانی تێنسی سەر زەوی تووشبونیان بە كۆرۆنا راگەیەندرابوو.
نۆڤاك جۆكۆفیچ خەڵكی وڵاتی سڕبیایە، لە ساڵی 2003وە تا ئێٍستا ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی گرتووە و تەمەنی 33 ساڵە و سەرمایەكەی بە زیاتر لە 137 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
هاوكات ئیلینای هاوسەری جۆكۆفیچ پشكنینی ردووە بەڵام پشكنینەكەی نێگەتیف بووە و هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبووە. یاریزانەكەش بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێت.