پێنج چەكداری گروپەكانی ئێران لە سوریا كوژران

24/06/2020
فۆتۆ: 

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێكی سەربازیی میلیشیاكانی ئێران لە رۆژهەڵاتی سوریا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژران.


شەوی رابردوو چوار فڕۆكەی‌ جەنگیی ئیسرائیل چەند ئامانجێكیان لە سوریا پێكا كە دواتر ئاشكرابوو یەكێك لە ئامانجەكان بارێك چەك و تەقەمەنی بووە كە هەر دوێنی بەیانی لە ئێرانەوە گەیشتبووە سوریا‌. 

ڕوانگەی سوری دەشڵێت سوپای سوریا بەرپەچی هێرشەكانیان دایەوە لە ئاسمانی تەل سەحن لە گوەندەواری سوەیدا و لە ناوچەی كەباجب بەڵام ئاماژەی بەوە نەردووە كە تا چەندە توانیویانە زیان بە هێزە ئیسرائیلیەكان بگەیەنن.