تیمێکی تەندروستی عێراق بۆ دەرمانەکەی ڕوسیا دەچێتە مۆسکۆ

24/06/2020
فۆتۆ: 

پسپۆڕێکی تەندروستی عێراق ئاشکرای کرد بم نزیکانە تیمێکی تەندروستی وڵاتەکەی سەردانی روسیا دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکوتەی (ئاڤیڤاڤێر).

زیاد ‌‌‌‌‌‌‌‌حازم پسپۆڕی تەندروستی عێراقی وتی " ئاڤیڤاڤێر" یەکێکە لەو دەرمانانەی کە لە لایەن کۆمپانیایەکی ژاپۆنییەوە لە ساڵی ١٩٩٥ بەرهەم هاتووە و لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆناش بڵاوبووەتەوە بەشێوەتەکی فەرمی لە روسیا گەشەی پێدراوە.

ئەو پسپۆڕە عێراقییە ئاشکرایکرد دەرمانەکە دراوە بە نەخۆشەکانی کۆرۆنا و هەندێکیان لە ماوەی ٤ ڕۆژدا چاکبوونەتەوە وەک لە ١٤.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە ٩٠٪ی ئەو نەخۆشانەی پەتاکە سەرەتای بووە لە گیانیاندا، دوای بەکارهێنانی ئەو دەرمانە بۆیان چاکبوونەتەو.
لە روسیا کاریگەریی دەرمانەکە دەرکەوتووە و بەشێوەیەک ڕێژەی تووشبوونی کەمکردووەتەوە و تا ئێستا ٢٠ هەزار کەس بەهۆیەوە چاکبوونەتەوە.
زیاد ‌‌‌‌‌‌‌‌حازم ئاشکرایکرد "تیمێکی تەندروستی عێراقی بەم نزیکانە سەردانی روسیا دەکەن، بۆ ئاگاداردوون لە چۆنێتی تاقیکردنەوەی دەرمانەکە.
جەختیشیکردەوە دەرمانەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەردەست دەبێت،کە بە هیچ شێوەیەک لە دەرمانخانەکاندا بەردەست نابێتمبەڵکو تەنها لە دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستیدا بەردەست دەبێت.
وتیشی "بەهۆی ئەوەی مافی دروستکرددنیمان نییەم بۆیە دەرمانەکە بە هیچ شێوەیەک لە عێراقدا دروست ناکرێت، بەڵکو مادە خاوەکەی دەهێنرێت و دەخرێتە کەپسولەوە" واتە وەک حەب دەدرێت بە نەخۆش.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووداوەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی روسیا لەڕێگەی بازنەیەکی تەلەفزیۆنی داخراوەوە کۆبوونەوەیەکیان سازکردم بۆ جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆلێکی هاریکاریی هاوبەش بۆ هاوردەکردنی دەرمانەکە بۆ عێراق.