ئەفسەرانى هاتووچۆی سلێمانی یاداشتێکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتیەکە کرد

24/06/2020
فۆتۆ: 
سلێمانى

ئەفسەرانى هاتووچۆ سەبارەت بە دواکەوتن و کەمکردنەوەی موچە یاداشتێکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتیەکە کرد و داوا دەکەن پێداچوونەوە بەبڕیارەکەدابکرێت.

 لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەفسەرانى هاتووچۆى سلێمانى ناوەرۆکى یاداشتەکەیان خستەڕوو کە تیایدا  داوایانکرد حکومەت پێداچوونەوە بەبڕیارى کەمکردنەوە و دەستکاریکردنى موچەدا بکات و رەچاوى کارمەندان و ئەفسەران بکرێت.

نیگەرانى ئەفسەران و کارمەندان دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارى حکومەتى هەرێم کە لە 21ى ئەم مانگە بریاریدا بەبڕینى بەشێک لە موچەى فەرمانبەران درا.

ئاماژەیان بەوەکرد، زیاتر لە 100 رۆژە تەنها یەک موچەیان پیدراوە و دوا دەکەن موچەکانیان لە وادەى خۆیا و بە 30 رۆژ جارێک پێبدرێت، هاوکات پالپشتى خۆشیان بۆ چاکسازى راستەقینە دەربڕى بەو مەرجەى ەست بۆ موچەى فەرمانبەرانى راستەقینە.