وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: دەسەڵاتی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی دەدرێتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان
هەولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد و رایگەیاند، دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە ژووری ئۆپراسیۆنەکای پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێکارەکانە.
پوخته‌ی به‌یانی ژماره (42)ی 2020:
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئه‌م رێكارانه‌ی كه له خواره‌وه دیاریكراوون جێبه‌جێ بكه‌ن، به گونجاندن له‌گه‌ڵ ره‌وشی هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌ك:
1- راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واو یان سنووردار له رووی شوێن و كاته‌وه.
2- راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان.
3- ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یوه‌ستن به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك به مه‌رجی ته‌ندروستی به كراوه‌یی بمێننه‌وه.
4- خواردنگه‌كان به كراوه‌یی بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به دیلیڤه‌ری كار بكه‌ن.
5- داخستنی گشت سه‌نته‌ر و نۆڕینگه‌كان.
6- داخستنی گشت شوێنه ئاینییه‌كانی و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و كافتریا و یانه‌كانی شه‌وان و پاركه‌كان و شوێنهگشتییهكانی دیكه.
7- پابه‌ندكردن به به‌ستنی ماسك و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
8- چڕكردنه‌وه‌ی چاودێریكردنی رێنماییه خۆپارێزییه‌كان و سزادانی سه‌رپێچیكاران.
9- راگرتنی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی.
10- قه‌ده‌غه‌ی چوون بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.
11- دانانی رێكاری گونجاو و ته‌ندروستی له لایه‌ن فه‌رمانگه حكومییه‌كان بۆ پێدانی مووچه.
دووه‌م: ده‌وامی وه‌زاره‌ته‌كان به پێی بڕیاری بیژنهی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت له لایه‌ن وه‌زیری تایبه‌تمه‌نده‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
سێیه‌م: هاتووچۆكردنی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆمپانیاكانی نه‌وت، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
چواره‌م: هاتووچۆكردنی دیپلۆماتكارانی بیانی و هێزی هاوپه‌یمانان له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانییان بۆ ده‌كرێت له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م: هاتووچۆكردنی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رێگه‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان "JCC " له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
شه‌شه‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان رێكاری پێویست ده‌گرنه به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌یانه و هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك بنوێنرێت به‌رپرسیار ده‌بن.
حه‌وته‌م: ئه‌م به‌یانه ته‌واوكه‌ری به‌یانی ژماره "41"ی ساڵی 2020ـه، كه له 15/6/2020ـه‌وه ده‌رچووه.
|