زانایان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پارچەیەك مۆسیقا بەرهەم دەهێنن

27/06/2020
فۆتۆ: 

زانایانی بواری تەندروستی و نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان دەستیانكردووە بە گۆڕینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ پارچەیەک مۆسیقا، ئەویش لە ڕێگەی وەرگێرانی بۆهێڵی ڤایرۆسەكە بۆ نۆتەی مۆسیقا .

ڕۆژنامەی ۆولً ستریت جۆڕناڵی ئەمریكا بڵاویكردەوە، ماركۆس بیولەر، زانای پسپۆڕ بە ئەندازیاری زیندەوەرزانی لە پەمانگای ماساچوستس بۆ تەكنەلۆژیا، بەم دواییانە  ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆریوە بۆ مۆسیقا .

پەیژەی نۆتە مۆسیقییەكان كە بۆ ڤایرۆسەكە دانراوە، پشتی بەستووە بە ترشە ئەمنییەكانی ئەو پرۆتینەی كە پێكهاتەی DNA فایرۆسەكە لەخۆی دەگرێت.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، مۆسقای ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكەڵەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەرە، بەڵام زۆر هێمنكەرەوەیە، كە كۆكراوەتەوە لە دەنگی دەستدان لە ژێیەكانی ئامێرە مۆزیكییەكان و دەنگی قامیش و زوڕنا لە یەككاتدا .

یەكێك لەوانەی كە گوێبیستی میوزكەكە بووە بە خەواندنی موگناتیسی ناویبردووە .

زاناكان هیوایان بەوەیە بە تاقیكردنەوەی سنوری نێوان زانست و هونەر، كلیلێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بگەن بە چارەسەرێك بۆ تێگەیشتن لەو توانا مەترسیدارەی كە فایرۆسی كۆرۆنا هەیەتی، بۆ ئەوەی بتوانن چالاكییەكانی بەتەواوی ڕابگرن .