سبه‌ی سێشه‌ممه‌ موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و هێـزی زێـره‌ڤـانی و هێـزی بەرگری فریاكه‌وتن دابەشدەکرێت

29/06/2020
فۆتۆ: 
کوردستان



وەزارەتى دارایى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 30 حوزەیران، موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ری به‌رگری فریاكه‌وتن بۆ مانگی شوباتى 2020خه‌رج ده‌كرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، تائیستا حکومەت موچەى مانگى شوباتى وەزارەتى تەندروستى، وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی 70 و 80 دابەشکردووە.