تەندروستی ئێران: لە ڕۆژێكدا 2457 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 147 كەسیش گیانیان لەدەستداوە

30/06/2020
فۆتۆ: 

وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 147 كەس بە فایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و 2457 كەسی دیكەش تووشی فایرۆسەكە بوون .

بە گویرەی سەرژمێرییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لەوەتەی فایرۆسەكە لەناوخۆیی ئەو وڵاتە تەشەنەی كردووە، 10 هەزار و 817 كەس گیانیان لە دەستداوە و 227 هەزار و 662 كەسیش تووشی فایرۆسەكە بوون .

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستاشدا 3049 تووشبووی كۆرۆنا دۆخی تەندروستیان خراپە و لە یەكەی چاودێری ورد چارەسەر وەردەگرن .

ڕوونیشیكردووەتەوە، تا ئێستاش هەرێمەكانی خوزستان و كوردستان و هەردوو ئازربایجانی خۆرئاوا و خۆرهەڵات و هورمزگان و بوشەهر و خوراسان و كرماشان  بە ناوچەی سور ناوزەد كراون .

ئاشكراشیكرد ڕێژەی تووشبوون لە هەرێمەكانی سیستان و بلوجستان و ئیلام و لورستان و گولستان هیِشتا بەرزترە لە ناوچەكانی دیكە .