پیاوێکی تەمەن 114 ساڵی ئەسیوبی لە كۆرۆنا چاكبۆوە

30/06/2020
فۆتۆ: 

پیاوێکی ئەسیوبی تەمەن 114 ساڵ ڤایرۆسی كۆرنای پەراندن ودوای ئەوەی دەرمانی "دیكسامیسازون" ی بۆ بەكارهێنراوە شیفای بۆ هاتوو چاكبووەتەوە .

ئاژانسی ئەسۆشییەتیدپرێس بڵاویكردەوە، ئەو پیاوە قەشەیە و ناوی "تیلاهون ولد مایكال"ە و ماوەی سێ هەفتە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرتووە و ئێستا چاكبووەتەوە .

مایکال لە نەخۆشخانە ئۆكسجینی پێدراوە لەگەڵ دەرمانی "دیكسامیسازون" كە چارەسەرێكی زۆر هەرزانە و زانایان و پزیشكەكانی بەریتانیاش بەكاریان هێناوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشەكانی كۆرۆنا .

بە وتەی توێژەرە بەریتانیانییەكان ئەو چارەسەرە كاریگەریی هەبووە لەسەر ئەوەی دوو لەسەر سێ نەخۆشەكان چاكببنەوە، لە كاتێكدا زۆر بە خراپیش فایرۆسی كۆرۆنایان گرتبوو .

دوای چاكبوونەوەی ئەو قەشەیە وەزیری تەندروستی ئەسیبوبیا وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەی راسپارد كار لەسەر بەكارهێنانی ئەو دەرمانە بكەن بۆ تووشبوانی كۆرۆنا، بە تایبەت ئەو كەسانەی پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستكرد یان ئۆكسجین هەیە.