بینۆسێ خەڵاتێكی لە هاوسەرەكەی ئۆباما وەرگرت

02/07/2020
فۆتۆ: 

بەهۆی كارە خێرخوازییەكانیەوە خانمە گۆرانیبێژی جیهانی بیۆنسێ، لەلایەن هاوسەری سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە خەڵاتی مرۆڤایەتی پێدەبەخشرێت.


بەهۆی ئەو رۆڵە خێرخوازیەی هەیبووە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بیۆنسێ لەلایەن 2020 BET Awards خەڵاتی مرۆڤایەتی پێشكەش كرا و خەڵاتەكەش لەلایەن میشێل ئۆباماوە پێشكەشی ئەو هونەرمەندە كرا. 
ئەو لە ماوەی رابردوودا دژی جیاكاری رەگەزی و گرنگیدان بەو شوێنانەی كۆرۆنای تیادا بڵاوبوەتەوە و خەڵكەكەی هەژارن هۆكاربوو بۆ ئەوەی ئەو خەڵاتەی پێ بدرێت.