ئەنجومەنی ئاسایش: پێویستە توركیا و عێراق ناكۆكییەكیان بەشێوەیەكی سیاسی چارەسەر بكەن نەك سەربازی

02/07/2020
فۆتۆ: 

ئەنجومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی داوای لە عێراق و توركیا كرد كیًشەكانیان بەشێوەیەكی سیاسی چارەسەر بكەن نەك سەربازی .

كریستۆف هیوسكن سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە پای ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئەم دواییەی توركیا بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، داوای لە هەریەكە لە ئەنكەرە وبەغدا كرد، كێشەكانیان بەشێوەیەكی سیاسی چارەسەر بكەن نەك سەربازیی .

سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەیت ئاماژەی بەوەكرد، ئەوەی كە لە ئێستادا بەڕێوە دەچێت مایەی دوو دڵییە .

هیوسكن جەختیكردووەتەوە، هیچ زانیارییەك لەبەردەستدا نییە سەبارە بەوەی ئەو ئۆپراسیۆنە ڕەزامەندییەكی دەستەجەمعی لەسەر بووبێت .

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئەو بەپەرسەی كۆمەڵی نێودەوڵەتی ڕوونیكردەوە، ئەوان بە دوودڵییەكی زۆرەوە لە ڕەوشەكە دەڕوانن، هیچ داوایەك نەبوو كە ئەو بابەتە بەشێك بێت لە كارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، بەڵام دەبێت چارەسەركردنی ناكۆكی و جیاوازییەكانی نێوان دوو دەوڵەتی هاوسێ دەبێت لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێت .

ئەو وتانەی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی لە كاتێكدایە ماوەی دوو هەفتتە زیاترە سوپای توركی ابە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە، ئۆپراسیۆنێكی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆك، بەوهۆیەشەوە دانیشتوانی دەیان گوند و ناوچەی ئاوەدانی ناوچە سنورییەكان لە ترسی هێرس و بۆمبارانەكان ماڵوحاڵی ۆخیان چۆڵكردووە .