شیرە ئاڵتوونیەکە یاخود شیری زەردەچەوە چییە ؟

03/07/2020
فۆتۆ: 

شیرە ئاڵتوونیەکە یاخود شیری زەردەچەوە چییە ؟ (golden milk)و بەزمانی هندی پێدەوترێت (Haldi Doodh) :

بریتیە لە گیراوەی( شیر + زەردەچەوە+ هەنگوین )

پێکهاتەکانی :
کوپێک شیر +کەوچکێکی چا زەردەچەوە+ کەوچکێکی چا هەنگوین
یەکێکە لەوگیراوانەی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئازاری جومگەکان و ئاوسان و داخورانی جومگەکان . لەزۆر شوێن پێدەوترێت (ئەسپرینی سروشتی) لەبەرئەوەی ئەگەر ڕۆژانە بەڕێکی بخورێتەوە، بەڕێژەیەکی زۆر ئازار کەمدەکاتەوە، هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە لەبەرئەوەی دژە هەوکردنێکی بەهێزە ، ئاوسانی جومگەکان کەمدەکاتەوەو دژەئۆکسیدێکی زۆر باشە . هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزی ئێسک ، بەهۆی شیرەکەوە کەڕێژەیەکی زۆری کالسیۆمی تیادایە و هەروەها ئەو ماددەی" کۆرکمین" ەی لە زەردەچەوەدا هەیە، بینراوە کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە پتەوکردنی چڕی ئێسکدا .
سوودەکانی تری شیری زەردەچەوە :
١- کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی زیپکەی دەمووچاو ، چونکە دژەبەکتیریا و دژە کەڕووی تیادایەو پاکژکەرەوەشە .
٢-کاریگەری هەیە لەسەر زیادکردنی گەشەی قژ بەتایبەتی ئەگەر زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکرێت .
٣- بۆ هەناسە توندی و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەو گیرفانی لووتەکان . لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر دژە بەکتیریاو دژە ڤایرۆسی تیادایە .
٤- بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجە و ڕێگریکردن لێی .
٥- بۆ دابەزاندنی کێش چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدی تیادایە .
٦- بەسوودە لە کاتی سەرمابوون و پەتاکاندا و دەشتوانرێت مێخەکی تێکەڵ بکرێت نیو کەوچکی چا .
٧- بۆ کەمخەوی : ئەو ئەمینۆ ئەسیدانەی تیایدایە لەگەڵ تریپتۆفانی ناوی ،خەوەکەت ئارامتر دەکەن بەتایبەتی ئەگەر پێشخەوتن بخورێت و زەنجەفیل یاخود دارچینی تێکەڵ بکرێت .
٨-کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات ، خوێن پاکدەکاتەوە لەگەڵ کۆئەندامی لیمف ، و جگەر پاکدەکاتەوە لە پاشەڕۆکان، و پێست ڕوون و بریسکەدار دەکات و ئازاری سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە لە ئافرەتاندا .
کاریگەرییە خراپەکانی :
١- ئەوانەی نەخۆشی زەغتیان هەیە و فشاری خوێنیان بەرزە دەبێت بە ئاگادارییەوە بیخۆن .
٢- لەهەندێک کەسدا حەساسیەت و خوران دروست دەکات .
٣- زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە .
٤- بەڕێژەیەکی کەم کاریگەری پاکردنەوەی جگەری هەیە ، بەڵام بەڕێژەی زۆر کاریگەری پێچەوانەو نەرێنی هەیە بۆ جگەر .
٥- لەوانەیە ببێتە هۆی نەزیف و خوێن بەربوونی ڕەحم لە ژنانی دووگیاندا ، بۆیە لەو حاڵەتانەدا دەبێت بەڕێژەی کەم بەکاربێت .
٦- لەوانەیە ئازاری گەدە و دڵتێکەڵهاتن و سەرئێشە دروست بکات .
٧- پێویستە ئەگەر نەخۆشیەکت هەبوو پێش بەکارهێنانی ڕای پزیشکەکەت وەربگریت .
تێبینی : ئەم پێکهاتەیە پێویستە ڕۆژانە یەکجار بخورێتەوە ، بەیانیان یاخود شەوان و باشتریشە شەوان پێش خەوتن بخورێتەوە ...
بەهیوای سوود بینین ..

د. هەڤین کەمال شاە محەمەد

سەرچاوە :
1-.www.healthline.com
2- www.medicalnewstoday.com
3-www.simplevigan blog.com