لە ئەمریكا دەستبەسەربەرهەمێكدا گیراوە لە قژی موسڵمانەكانی چین دروستكراوە

03/07/2020
فۆتۆ: 

لە یولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستبەسەر بەرهەمێكی چینیدا گیراوە كە لە قژی ئەو موسڵمانانە دروستكراوە كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر كراون .

 لێپرسراوانی گومرگی ئەمریكا ئاشكرایانكرد، كاروانێكی ز‌وۆر بەرهەمی قژی دروستكراوی وڵاتی چینیان دەستبەسەردا گرتووە كە لە قژە سەری مرۆف دروستكراوە و پێدەچێت هی ئەو موسڵمانانەی هەرێمی شینگیانگ خۆرئاوای چین بێت كە لە سەربازگە زۆرەملێكاندا دەستبەسەر كراون .

ئەو بارەی دەستی بەسەردا گیراوە پێكهاتووە لە 13 تۆن كە بەهاكەی 800 هەزار دۆلارە وسەرچاوەكەی كۆمپانیای "لوب كاونتی میكسین"ی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەرهەمەكانب قژە .

دەسەڵاتدارانی گومرگ و پاراستنی سنوری ئەمریكا فەرمانیكردووە دەستبەسەر ئەو بارەدا بگیڕێت، بەوپێیەی كە لە بەرهەمی زندانیان و ماری زۆرەملێوە بەرهەمهاتووە، كە منداڵیشیان تێدا بووە .

بریندار سیمس یاریدەدەری جێبەجێكار بۆ بازرگانی و گۆمرگ و پاراستنی سنوری ئەمریكا ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاسا ئەو كەلوپەلانە بە پێشێلكارییەكی مەترسیداری مافەكانی مرۆ فلە قەڵەم دەدرێت .

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستبەسەراگرتنی بارەكە ناردنی پەیامێكی روون و راستەوخۆیە بۆ سەرجەم ئەو قەوارە و لایەنانەی كە دەیانەوێت گرێبەستی كار لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ببەستن، كاروهەڵسوكەوتی لەو شێوەیە قەدەغەكراو و نامرۆفانەیە و بە هیچ شێوەیەك مایەی لێخۆش بوون نییە .

كۆمپانیای "لوب كاونتی میكسین" بە سێهەم سەرچاوەی فژی مرۆف دادەنرێت لە هەرێمی شینگیانگ،  كە بەم دواییانە ناوی خرایە لیستی ڕەشەوە، بەهۆی ئەوەی كاری زۆرە ملێ بە بە كارێكار و بەردەستەكانی دەكات .

ئەو ڕاگەیاندنە لەكاتێكدایە هەریەكە لەوەزارەتەكانی دەرەوە و بازرگانی و خەزێنە و ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریكا هۆشداریاندا لە هاوردەكردنی ئەو كەلوپەلانەی كە كۆمپانیاكانی دروستكردنیان تێوەگلاون لە كاری زۆرە ملێ بە دانیشتوان و كرێكارەكانی  یان زیندانییەكانی ناوچەكانیان .

هاوكات ئەو وەزارەتانە هۆشداریشیاندا لەوەی كەلوپەلی چاودێری و یان بیناسازی بۆ دەسەڵاتدارانی چین دابین بكەن، كە بەكاریان دەهێنێت بۆ كۆنترۆڵكردن و زیندانیكردنی بە كۆمەڵی موسڵمانەكانی ئەو وڵاتە و كەمینەی هەرێمە جیاجیاكانی چین .

بە گوێرەس راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، حكومەتی چین هەڵمەتی سەركەوتكردنی فروان بەڕێوە دەبات لە هەرێمی شینیانگ كە موسڵمان ئیگۆرییەكان و ڕەگەزی كازانخستانی و قریقیزییەكان وكەمنینە موسڵمانەكانی دیكەی تیا كراوە ئامانج .