باڵەكایەتی.. بەهۆی تەقەی سوپای پاسدارانەوە شوانێك بریندار بووە

03/07/2020
فۆتۆ: 

بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە لە دەفەری باڵەكایەتی شوانێكی تەمەن پازدە ساڵ بریندار بووە .

پەیامێنری تۆڕی هەواڵی ژیان- ڕایگەیاند، ئەو شوانە لە سنوری ئێرانە راستەوخۆ لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێكراوە و بریندار بووە .

شوانەكە ناوی هەڵوێست مەلایە و تەمەنی پازدە ساڵانە و ئێستا لە نەخۆشخانەی قەزای چۆمان چارەسەر وەردەگرێت .

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ پێنجشەممەش بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە 50 سەر ئاژەڵی هاوڵاتیانی شوانكارەی سنورەكە بەركەوتوون و مرداربوونەتەوە .