ئەو سیستمە بەرگرییەی توركیا لە لیبیا دایمەزاراندبوو تێكشكێنرا

05/07/2020
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەكی سەربازی لە سوپای نیشتیمانی لیبیا ئاشكرایكرد، ئەو سیستمە بەرگریە دژە ئاسمانیەی كە توركیا لە لیبیا جێگیری كردبوو تێكشكێنرا .

میدیاكانی لیبیا لە زاری سەرچاوەیەكی سوپای نیشتیمانی لیبیاوە بڵاویانكردەوە، زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر سیستمە بەرگری و دژە ئاسمانییەكانی توركی الە بنكەی وەتیەی خۆرئاوای لیبیا و بە تەواوی تێكشكێنراون .

ئاماژەی بەوەشكردووە، سیستمەكە كە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا جێگیركراوە،  پێكهاتبوو لە سیستمی موشەكی هۆك و كۆراڵ بۆ تەشویش و بە 9 هێرشی ئاسمانی یەك لە دوای یەك بە تەواوی تێكشكێنراوە .

ئەو بۆردومانانەش لە كاتێكدایە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، توركیا لەگەڵ حكومەتەكەی فایز سەراج لە گفتوگۆدایە بۆبەكارهێنانی بنكەی ئاسمانی وەتیەی ئاسمانی و میسراتەی دەریایی .

چاودێرانی دۆخی ناوخۆیی لیبیا دەڵێن بەكارهێنانی ئەو دوو ئاسمانی و دەریاییە لەلایەن توركیاوە، بۆ ئەوەیە لەمەودوا ئەنگەرە بتوانێت لەڕێگەی ئەو بنكانەوە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و سیتسمی بەرگری ئاسمانی جێگیر بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر و نزیكتر هاوكاری پشتیوانی هێزەكان سەراج بكات لە دژی خەلیفە حەفتەر، بەڵام بۆردومانكردنی ئەو بنكە ئاسمانییە زیانی گەورەی بە پرۆژەی توركیا گەیاندووە و ڕەنگە بە یەكجاری هەڵوەشێتەوە .