تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تووشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
چارەسەرکردنی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ءعێراق
فۆتۆ:
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1796 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 94 كەسیش بەهۆیەوەگیانیان لەدەستداوە .
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ بەبەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو تووشبوانی كۆرۆنا ژمارەكە دابەزیوە .
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1724 كەس لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە لە شاری سلێمانی 102 كەس چاكبوونەتەوە و لە هەولیّر 70 كەس چاكبوونەتەوە و لە كەركوكیش 103 كەس .
تا ئێستا لە عێراق 62 هەزار و 275 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 34 هەزار و 741 كەس چاكبوونەتەوە و 2 هەزار و 567 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
|