بەڤیدیۆ.. ساتەوەختی کوشتنی هیشام هاشمی پسپۆڕی ئەمنی عێراق

06/07/2020
هیشام هاشمی پسپۆڕی ئەمنی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغدا

ساتەوەختی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی پسپۆڕی ئەمنی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

لە گرتەڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، لە گەڕەکێکی شاری بەغدا، چەند ماتۆڕسوارێک لە ئۆتۆمبێلەکەی هیشام هاشمی نزیک دەبنەوە و دوای تەقەکردن لێی، بەپەلە لە شوێنەکە دووردەکەونەوە.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمرۆِ لە ناوچەی زەیوینەی خۆرهەڵاتی بەغدا چەند چەکدارێکی نەناسراو، دەستدرێژی گولـلەیان لەو پسپۆڕە ئەمنییە كردووە و كوشتوویانە  .

ئاشکراشیکردبوو، هاشمی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە  .