فڕۆکە جەنگیەکانى تورکیا سنورى ناحیەی دەرکاریان بوردومان کرد

07/07/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ بۆ جارێکى دیکە فروکە جەنگیەکانی تورکیا سنورى ناحیەی دەرکاریان بوردومان کرد، بەبیانووى هەبوونى بارەگاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان.

پەیامنێرى (تۆڕى هەواڵى ژیان) رایگەیاند، سوپای تورکیا بەردەوامە لە سەر بوردومانکردنی گوند و ناوچە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان، بە بیانووی ھەبوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، ئەمڕۆش جارێکى دیکە گوندەکانی ناحیەی دەرکاریان لە سنورى قەزاى زاخۆ بوردومانکرد و تائێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە، بەڵام زیانە گیانى و مادیەکان نەزاندراوە.


ئەمە لە کاتێکدایە دوای ھاتنی پاسەوانانی سنوری عێراق  و جێگیرکردنی چەند خالێکی سەربازی بەمەبەستی رێگریکردن و کەمکردنەوەى بوردومانەکان، لە ئێستادا تاڕادەیەک ناوچەکان ئارام بووەتەوە.