وه‌زیری دارایی عێراق: 400 ملیار دینارهكهم بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه
وه‌زیری دارایی عێراق له نوسراوێكی فه‌رمیدا جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه 400 ملیار دیناره‌كه و هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق، بڵاوکردەوە، جهختدەکاتەوە کە ٤٠٠ ملیارەکەی بۆ هەرێم نەناردووە.
سۆران عومه‌ر، رایگه‌یاندووه، پێش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی داوام لێکرد بۆچی ئەو بڕە پارە نانێرێ بۆ هەرێم، ئێستە لەوەڵامی پەرلەمانتارێکی دیکەدا دڵنایی دەدات کە ٤٠٠ ملیارەکەی نەناردووەو وێنەیەکی نوسراوەکەی ئاراستەی ئێمەکردووە.
|