حکومەتى هەرێم: تائیستا زیاتر لە 72 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە
حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، "تائیستا زیاتر لە 72 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستاندا دابەشکراوە، ئەوەش دەخاتەڕو کە پرۆسەکە بەردەوامە".
فەرمانگەى میدیا و زانیارى رایگەیاند: پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی پێهاتووە و لە دەوروبەرى شار و شارۆچکەکانیش پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە.
ئاشکراشى دەکات، تائێستا 72 ملیۆن و 231 هەزار و 384 لیتر نەوتی سپی، بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.
پڕۆسەى دابەشکارییەکەش بەم شێوەیە بووە:
لە پارێزگاى هەولێر 31 ملیۆن و 507 هەزار و 600 لیتر دابەش کراوە و 157 هەزار و 538 خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى سلێمانی 24 ملیۆن و 97 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 120 هەزار و 489 خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى دهۆک 15 ملیۆن و 986 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 79 هەزار و 934 خێزان لێی سوودمەند بوون.
|