دیلان غەفور: لە نزیکەوە چاودێری سەرهەڵدانی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک دەکەین

25/04/2023
فۆتۆ: 

دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەک فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە نزیکەوە چاودێری سەرهەڵدانی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک دەکەین لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.

دەشڵێت، داوا دەکەین لیژنەی لێکۆڵینەوە لە پەرلەمانی عێراق دروستبکرێت بۆ ئەم بابەتە و حکومەتی عێراق هاوکار و هەماهەنگ بێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم و کەرتی تەندروستیی سلێمانی بۆ هەر رێوشوێنێکی پێویست کە بگیرێتەبەر