شەرقولئەوسەت: مەترسی مایەپووچبوونی حکومەتی هەرێم هەیە

27/04/2023
فۆتۆ: 

دوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژ بەرۆژ ئابووری هەرێم لاوازدەبێت، رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، "مەترسی مایەپووچبوونی حکومەتی هەرێم هەیە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠٢٣/٤/٢٧ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، کە بەهۆی بڕیاری راگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە، مانگانە ٨٥٠ ملیۆن دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان دەگات و مەترسی مایەپووچبوونی لەسەرە.

رۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زانیارییەکانی دەست کەوتوە، دەڵێت: ڕیاری راگرتنی نەوت بە نەرێنی بەسەر بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستاندا شکاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ٢٥ی ئازاری رابردووەوە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٨٥٠ ملیۆن دۆلار زیانی لە راگرتنی نەوت کردووە، ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا ھەرێمی کوردستان بەرەوە مایەپووچبوون دەچێت.