وەزیری نەوتی عێراق: سۆمۆ سەرقاڵی واژۆكردنی گرێبەستە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی نەوت دەكڕن

28/04/2023
فۆتۆ: 

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی ناوەندی گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغداد و ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی راگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆ کە ئەرکی وەرگرتن و ھەناردەی نەوتی ھەرێمی پێسپێردراوە، سەرقاڵی ئیمزاکردنی  گرێبەستە لەگەڵ کڕیارانی نەوتی ھەرێم، راشیگەیاندووە، ئەو پرۆسەیەش لە چەند رۆژی داھاتودا تەواو دەبێت و ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.