بۆ یەکەمجار چوار بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەواودەبن

01/05/2023
فۆتۆ: 

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بۆ یەکەمجار چوار بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەواوبوون کە توانای گڵدانەوەی زیاتر لە ٢٨ ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بۆ یەکەمجار چوار بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەواوبوون، بۆ ئەمساڵ سوود وەرگیراوە لە گڵدانەوەی سەرچاوەکانی ئاو، بەتێکراش توانای گڵدانەوەی ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ مەتر سێجا ئاویان هەیە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەنداوی دێوانە لە سلێمانی توانای گلدانەوەی ١٩ ملیۆن مەتر سێجا، بەنداوی تورەجاڕ لە گەرمیان توانای ملیۆنێک و ٧٠٠ مەتر سێجا، بەنداوی خنس لە دهۆک توانای شەش ملیۆن و ٧٠٠ مەتر سێجا و بەنداوی چەمرگە لە هەولێر توانای ملیۆنێک و ٢٠٠ مەتر سێجا ئاوی ھەیە.