تۆپخانەكانی سوپای توركیا جارێكی دیكە سنوری زاخویان تۆپبارانكرد

10/07/2020
فۆتۆ: 

كەمێك لەمەوبەر تۆپخانەكانی توركیا تۆپبارانی گوندی ئەڤلهی سەر بە ناحیەی دەركاریان لە قەزای زاخۆ كرد .

پەیامنێری (تۆڕی هەواڵی ژیان) رایگەیاند: لە نیوەڕۆی ئەمرۆ كاتژمێر1.30 خولەك سوپای توركیا لە رێگەی سێ گوللەتۆپەوە بۆردوومانی گوندی ئەڤلهی كرد. 
بە گوێرەی زانیاریەكان تا ئێستا ھیچ زیانەكانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی بە رەز و باخی هاوڵاتیان گەیاندووە. 
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا سوپای توركیا زیاتر لە چوارجار بە تۆپ و فڕۆكەی جەنگی گوندەكانی سەر بە ناحیەی دەركاریان لە قەزای زاخۆ بوردومان كردووە  .