ئەمازۆن داوا لە کارمەندەکانى دەکات تیکتۆک لەسەر مۆبایلەکانیان بسڕنەوە
نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەمازۆن بە ئیمەیڵ فەرمانبەرەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەپی تیکتۆکی چینی لەسەر مۆبایلەکانیان بسڕنەوە چونکە لەڕێگەی ئەو ئەپەوە حکومەتی چین دەستی دەگات بە ئیمەیڵ و زانیارییە تایبەتەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوێکیشدا تیکتۆک وتی، ئەمازۆن پەیوەندی لەگەڵ ئێمەدا نەبووە بەر لەناردنی ئیمەیڵەکە، تائێستا لە کێشە و هەستکردن بە مەترسییەکەیان تێناگەشتووین"
ئەوە لە کاتێکدایە کە تیکتۆک وەک کۆمپانیایەکی چینی لەلایەن ئەمریکاوە ماوەی چەندرۆژێکە لە ژێر باسی ئەوەدایە کە لە وڵاتەکەدا قەدەغە بکرێت.
|