خانمە ئەکتەر و پێشکەشکار، هەژان هێرش ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

12/07/2023
فۆتۆ: 



هەژان هێرش ئەم وێنەیەی بڵاو كردوەتەوە و نوسیویەتی: ‎دووساڵ لەمەوبەر بوومە خاوەنی
‎یەکێک لە باشترین هاوڕێکانم ، هاوڕێی خۆشی و ناخۆشیەکانم
‎هەندێ جار هێندەی براکانم دڵسۆز و پشتوپەنام .
‎بوویت
‎هەندێکجاریش هێندەی باوکم هێز و متمانەت پێبەخشیوم..
‎ تێگەیشتم لەوەی کە خۆشویستنی مرۆڤەکان بە ئەندازەی ئەو رێزگرتنەیە کەوا پێشکەشی دەکەن .
‎سوپاس بۆ بوونت. .
‎دەستپێکێکێکی نوێ لەگەڵ تۆدا