فرمێسک حافیز گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

11/07/2020
فۆتۆ: 

خانمە هونەرمەند فرمێسک حافیز پرۆمۆى نوێترین بەرهەمى خۆى بەناوى "ئەسیر" بڵاوکردەوە

فرمێسک حافیز لەهەژمارى تایبەتى خۆى  بەشێک لە گۆرانیە نوێیەکەى بڵاوکردەوە، ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری هەبووە، لە ئاوازى ۆیەتى و شعرى هێمنە و کارى دەرهێنانى لەلایەن سەید محەمەدیەوە بۆکراوە.

فرمێسک خەڵکی شاری مهاماباتی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی "مەی" توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکە بڵاوکردەوە.