دیوانیە.. ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هێزەكانی ئەمریكا سووتێنران

11/07/2020
ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هێزەكانی ئەمریكا لە دیوانیە سووتێنران
فۆتۆ: میدیاکانی عێراق
بەغدا

ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە پارێزگای دیوانییە هێرشیانكردە سەر چەند بارهەڵگرێك كە ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكایان دەگواستەوە .

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابیان پێبووە، سێ بارهەڵگریان ناچاركردووە لەسەر رێگەی خێرای دیوانییە بووەستن، دوای داگرتنی شۆفێرەكانیان، ئاگریان لە بارهەڵگرەكان بەرداوە كە ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریكییەكانیان لەسەر بووە .

روونیشیكردەوە كە چەكدارەكان پێش گەیشتنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەڵاتوون و شۆفێرەكانیش گوازراونەتەوە بۆ پۆلیسی دیوانیە.