پسوڵەى ئەلکترۆنى لە هەرێم دەخرێتەکار

12/07/2020
فۆتۆ: 

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بۆ کەمرکردنەوەی رۆتین و بەفیڕۆدانی کارەبا و پسوڵەى ئەلکترۆنى لە هەرێم دەخرێتەکار.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى هەرێم ئاماژەى بەوەکردووە، مەبەست لە پسوڵەی ئیلیکترۆنی کەمرکردنەوەی رۆتین و بەفیڕۆدانی کارەبا و بەرجەستەکردنی چاکسازییە لە کەرتی کارەبادا .

دەشڵێت، ئەو پسوڵە ئیلیکترۆنییە لە ئێستادا لە شاری هەولێر کاراکراوە و دواتریش لە شارەکانی دیکەی کوردستان دەکەوێتە کار.