هادی عامری داوای پاراستنی سوپای سپی دەكات

12/07/2020
هادی عامری،سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح
فۆتۆ: 

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات لە رێگای گرتنەبەری رێكاری بەپەلە حكومەت نەخۆشخانەكان و "سوپای سپی" بپارێزێت.

هادی عامری، رایگەیاند: پێویستە دەوڵەت رێكاری بەپەلە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشخانەكان و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی پێویست دەستپێبكات، بۆ ئەوەی گیانی هاوڵاتیان رزگار بكات.
ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان وتیشی، پێویستە رێكاری راستەقینە و بەپەلە بۆ پاراستنی گیانی "سوپای سپی" كە مەبەستی  پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بوو لەلایەن وەزارەتی تەندرورستی عێراق و دەوڵەت بە گشتی بگیرێتەبەر. 
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بەزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای بۆ سەور 75 هەزار بە مەترسی زانی و داوایكرد حكومەت هەموو رێكارەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو پەتایە بگرێتەبەر. 
لە ئێستادا بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 75 هەزار و 194 كەس و لەو ژمارەیەش 43 هەزار و 79 كەس چاكبوونەتەوە و 3 هەزار و 55 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.