تەندروستی دهۆک: شەش تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

12/07/2020
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆی گشتی چاکبووان لە پارێزگاکە گەیشتووەتە ١٩٠ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی٧ی٢٠٢٠، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ تووشبووەکان کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو شەش نەخۆشە، کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە ١٩٠ کەس و لە ئێستاشدا تەنها ٨٨ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.