فرۆكە جەنگییەكانیانی توركیا سنورەكانی قەزای ئامێدی بۆردوومان دەكەن

13/07/2020
فۆتۆ: 

كەمێك لەمەوبەر فرۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان لەسنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانكرد و ات ئێستا زیانە گیانی و مادیەەكان نەزانراوە.

پەیامنێری ژیان رایگەیاند بۆردوومانەكە لە گەلیی كانی مازێ بووە لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنوری ناحیەی كانی ماسی لە پارێزگای دهۆك.

ئەوەشی راگەیاند، لە بەیانییەوە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە،  بەشێك لە دانیشتوانی گوندەكان لە شوێنی نیشتەجێبونیان دوور كەوتبوونەوە. 

لە رۆژی 15ی حوزەیرانەوە دەوڵەتی توركیا دوو ئۆپراسیۆنی دەستپێكردووە كە لە ڕێی ئاسمان و زەویەوە ئەنجام دەدرێت و كە ئۆپراسیۆنە ئاسمانیەكەی بەناوی چنگی هەڵۆ بوو، ئۆپراسیۆنە زەمینیەكەشی بەناوی چنگی پڵنگ بوو. 

ئۆپراسیۆنەكانی توركیا خاكی هەرێمی كوردستانی كردووەتە ئامانج و لەناوبردنی گەریلاكانی پەكەكەی كردووەتە ئامانج بەڵام تا ئێٍستا نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت و لەسەرجەم ناوچەكاندا رووبەڕی شەڕی توند دەبێتەوە لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكەوە.