ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە

30/10/2023
فۆتۆ: 

بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەکی ئالیکی کشتوکاڵی لە گوندی منارەی هەولێر کەوتەوە.

کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئاگرەکە بەر لە کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیان کەوتووەتەوە و سەرباری ئەوەی کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هێشتا دوو تیمیان لەو جێگەیە جێهێشتووە چونکە مەترسی سەرهەڵدانەوەی هەیە.

 وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی مادی هەبووە، بەدواداچوون بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی ئاگرەکەش دەستیپێکردووە.