شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان لە کڕینی زەوی فۆڕم ئاگاداردەکاتەوە

30/10/2023
فۆتۆ: 

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی سەبارەت بەو زەوییانەی فۆرمیان هەیە و تۆمار نەكراون روونكردنەوە دەدات و دەڵێت: ئێمە بەرپرس نین لەو زیانانەی بەر هاووڵاتییان دەکەون.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی دەربارەی کڕین و فرۆشتنی زەوی فۆرم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە پای خەمخۆریمان لە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان، ئاگاداریان دەکەینەوە شارەوانیمان بەرپرس نییە لە هەر زەرەر و زیانێکیان بەر بکەوێت لە مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنی ئەو زەوییانەی فۆرمن و تۆمار نەکراون.

ڕوونیشیکردەوە، ڕۆژانە بە بەردەوامیی هاووڵاتییەکی زۆر پرسیاریان لەو بارەیەوە ئاڕاستە دەکەن، بۆیە ئەم ڕوونکردنەوەیەیان داوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت هاوڵاتیان دڵنیا ببنەوە لەوەی کە زەوییەکان ڕێکارە یاسایی و هونەرییەکانی تەواوکردبێت.