مستەفا كازمی گەیشتە كەربەلا

14/07/2020
فۆتۆ: 

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەسەردانێك گەیشتە پارێزگای كەربەلا ئامانجی سەردانەكەش بەدواداچوونە بۆ پرۆژە تەواونەكراوەكانی ئەو پارێزگایە و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا كازمی، بە سەردانێك گەیشتووەتە پارێزگای كەربەلا، مەبەستیەتی لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ ژمارەیەك پرۆژەی جێبەجێكراوی شارەكە بكات.

هاوكات هەر لەو سەردانەدا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێداویستی و كەلوپەلی تەندروستی لە نەخۆشخانەكان  بەسەردەكاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە تووشبوون لەو پارێزگایە تۆمار كراوە. 

لەداوی دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوە یەكەم سەردانیەتی بۆ پارێزگای كەربەلا كە وەك پارێزگایەكی ئاینی عێراق دادەنرێت.