فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکیان لە سنوری زاخۆ کرد
بۆردومانکردنی سنورەکانی زاخۆ لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سێ جار بۆردومانی گوندێکی سنوری قەزای زاخویان کرد و تا ئێستاش فڕۆکەی چاودێری لە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێتەوە.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی٧ی٢٠٢٠، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سێ جار بۆردومانی گوندی کەشان-یان لە سنوری قەزای زاخۆ کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانە بە وردی نەزانراوە بەڵام ڕەز و باغی هاوڵاتیانی ناوچەکە سووتاوە و زیانی ماددی زۆریان پێگەیشتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستاش فڕۆکەکانی چاودێری تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە و چاودێری دۆخەکە دەکەن.
نزیەکەی مانگێکە سوپای تورکیا بەبیانوی لێدان لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر سنورەکانی ئامێدی و زاخۆ لە پارێزگای دهۆک و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهیدبوون و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.
|