مامۆستایانی ناڕازی: رۆژی یەکشەممە لە دادگای فیدڕاڵی دەبین

24/11/2023
فۆتۆ: 

مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ بەرگریکردن لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێم و رزگاکردنی موچەکانیان ئامادەییان دەبێت، لە رۆژی دوشەممەش لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندان دەکەن.

مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بۆ پارێزگاریکردن لە ژیان و گوزەرانی هەمو خەڵکی هەرێم و رزگارکردنی موچەکانیان لە رۆژی یەکشەممە لە دادگای فیدڕاڵی ئامادەییان دەبێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، لە رۆژی دوشەممەش لەسەر شەقامەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێم خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە و وەڵامی ئەو لایەنانە دەدەنەوە کە نابەرپرسانە داوای دەوامکردنی بێ موچە لە مامۆستایان دەکەن.