لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1839 كەس لە فایرۆسی كۆرۆنا ڕزگاریان بووە و چاكبوونەتەوە .
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، لە سلێمانی 21 كەس چاكبوونەتەوە و لە هەولێر 41 كەس و لە دهۆك 18 كەس و لە كەركوكیش 78 كەس چاكبوونەتەوە .
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە لە یەك ڕۆژدا توراوە 15 هەزار و 185 پشكنینی نوێ لە سەرجەم تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیدا ئەنجام بدرێت و بەوەش تا ئێستا 728 هەزار و 737 كەس پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە .
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتی كۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی كردووە، 83 هەزار و 867 كەس تووشی فایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا 52 هەزار و 621 كەس چاكبوونەتەوە و 3 هەزار و 432 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .