ئەمڕۆ نەوت لە سێ گەڕەکی سلێمانی دابەشدەکرێت

13/12/2023
فۆتۆ: 

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە لە سێ گەڕەکی سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت.

ژیان:
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە رۆژی چوارشەممە سبەی چوارشەممە ۱۳ـ۱۲ـ۲٠۲۳نەوت لەسنوی مەڵبەندەکانی چوار و پێنج دابەشدەکرێت.

دەشلێت، لەگەرەکەکانی، کارێزەووشک، زەرگەتەی کۆن، کوردسات دابەش دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەرزی زستان و وادەی بارانبارین دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا تەواوی هاوڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە و هەندێک ناوچەش زیاتر لە شەش ساڵە هیچ بڕە نەوتێکیان وەرنەگرتووە.