ریاڵ مەدرید لەبارەی بردنەوەی لالیگا راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

15/07/2020
فۆتۆ: 

یانەی ریال مەدرید ئیسپانی داوا لە هاندەرانی دەكات لە ئەگەری بردنەوەی نازناوی لالیگا، كۆنەبنەوە بۆ ئاهەنگگێڕان بەهۆی ئەوەی مەترسی كۆرۆنا لەسەر هاوڵاتیان ماوە.

ریال مەدرید لە بەیاننامەكەیی فەرمیدا دەڵێت: هەموومان هەست بارودۆخە سەختە دەكەین كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەسەردەبەین، تۆپی پێ بەشداری لە روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا دەكات و هەموومان پێكەوە سەركەوتوو بووین لە دەستپێكردنەوەی ركابەرییەكە لە ئاستێكی ئاڵۆز و زەحمەتدا.

یانەكە روونیدەكاتەوە لەئێستادا تەنها دوو هەفتەی یاریەكان ماوە كە ركابەری لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەوان هەیە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا یانەكە دەڵێت "لە ئەگەری بردنەوە نازناوەكە لەلایەن ریال مەدرید، یاریزانەكانمان ناچنە شوێنەكانی پێشووتر بۆ ئاهەنگگێڕان، بەتایبەت گۆڕەپانی سیسبیلیس". 

ئەو گۆڕەپانە كە دوای بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنس لیگ یانەكە یاریزانەكانی لەو شوێنە ئاهەنگیان دەگێڕا ئەم ساڵ ناچنە ئەو شوێنە بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و بۆیە داوا لە ئەندام و هاندەرانیان دەكەن نەچنە ئەو شوێنانە بۆ ئاهەنگگێڕان. 

یانەكە بە نیگەرانیەوە باس لەوەش دەكات كە ناتوانن لەگەڵ هاندەرانیان پێكەوە ئاهەنگی سەركەوتن بگێڕن و داواش دەكات هاندەرانی یانەكە رێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرینەبەر. 

لە ئێستادا ریال مەدرید بەجیاوازیی چوار خاڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی یەكەمی ریزبەندی لالیگایە، بە دەستهێنانی تەنها دوو خاڵ لەو یاریانەدا دەبێتە پاڵەوانی خولەكە.