ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

14/12/2023
فۆتۆ: 

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەردەوامە و ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ژیان:
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەکە رۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانونی یەکەم بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.