ژمارەى چاکبووانى کۆرۆنا لە ڕاپەڕین گەیشتە 99 کەس
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین چاکبوونەوەى 29 تووشبووى دیکەى کۆرۆناى لە سنورەکە ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی ڕێنمایی وداخڵکردن و مانەوەیان لەکەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشیەگوازراوەکان و سەرپەرشتی کردنی تووشبووان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیان 29 حاڵەتی چاکبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکران ، بەوەش کۆی ژمارەی هاوڵاتیانی چاکبوو گەیشتە 99 کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا دڵنیایى بەهاوڵاتیانى سنورەکەش دراوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنیان وەداوایان لێدەکەن خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن و هاوکاریان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە .
|