سەیران عوسمان گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

16/07/2020
فۆتۆ: 

خانمە هونەرمەند سەیران عوسمان بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (هیواى ئەڤین) بڵاوکردەوە.

سەیران عوسمان لەهەژمارى تایبەتى خۆى  لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستگرام بەشێک لە گۆرانیە نوێیەکەى بڵاوکردەوە، ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری هەبووە، کارى میوزیکى لە لایەن سمکۆ میوزک بۆ کراوە و کارى دەرهێنانى لەلایەن ناسڕ حەیدەرى بۆکراوە.

ئەم خانمە هونەرمەندە ماوەی چەند ساڵێکە کاری پێشکەشکاری کردووە و دواتر دەستی کردووە بە کاری هونەری و خاوەنی چەند کارێکی هونەرییە.