وەزیری دارایی عێراق: لە 10%ی فەرمانبەران بندیوارن یان دوو موچەن

16/07/2020
عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق
فۆتۆ: 

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكرد، لە10%ی فەرمانبەران بندیوارن یان دوو مووچە وەردەگرن .

عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا  ڕایگەیاند "بارودۆخی ئابوری خراپە و كاردەكەن لەسەر بەهێزكردنی لەڕێگەی ئەو سەرچاوانەوە كە پەیوەندییان بە نەتەوە نییە ".

وەزیری دارایی عێراق وتی "زیاتر لە 10%ی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق یان بندیوارن یاخود دوو مووچە وەردەگرن ".

لە بەشێكی تری وتەكانیدا وەزیری دارایی عێراق جەختیكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەت بەرپرس نییە لەو دۆخەی عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت ئۆباڵی كێشە داراییەكانی عێراق بخرێتە ئەستۆی حكومەت .

وەزیری دارایی عێراق دووپاتیكردەوە، حكومەت بە هەموو توانای خۆی دژایەتی گەندەڵی دەكات لەسەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، باردوۆخی ئابوری خراپە و حكومەت بەو ئاراستەیە كار دەكات، كە ئابوری عێراق بەهێز بكات، ئەویش بە پشتبەستن بە داهاتەكانی جگە لە نەوت و زیادكردنیان .